پـۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی به‌کارهێنا بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی سه‌دان که‌س که له پارکی ته‌قسیمی شـاری ئسته‌نبوڵ گردبووبوونه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له تێـکدانی پارکه‌که.
به لایه‌نی که‌م 12 که‌س له نێوه‌دا زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، له‌وانه دووانیان قۆڵیان شـکاوه له‌و ده‌مه‌ی له ده‌سـتی پـۆلیس هه‌وڵی ڕاکردنیان دابوو.
ئاژانسی دهنگوباسی دۆگان ده‌ڵێت ڕۆژنامهوانێـکیش له‌و نێوه‌دا به قوتویه‌کی گازی فرمێسـک ڕێژ سه‌ری شکاوه.
خۆپـیشـاندانه‌کان گه‌یشته ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌خت و له‌وێش سه‌دان که‌س له پارکێـکدا گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئسته‌نبوڵ.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی تورکیا به نیازه پارکی ته‌قسیم تێکبدات و نزیکه‌ی 600 دار و دره‌ختی بـبڕێتهوه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی سه‌ربازگه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیـیه‌کان وه‌ک سمبوڵێـک و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێـکی ڕۆشنبیری و بازرگانی.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی پـرۆژه‌که ده‌ڵێن حکومه‌ت بۆیه ئه‌و پارکه تێـکدهدات چونکه شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی که‌سـانی لیبڕاڵه. ده‌شڵێن سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت خۆی وه‌کو سوڵتانێـکی عوسمانی لێبکات.