پاسێـکی گه‌وره‌ی 40 که‌سی که گه‌شتیارانی مه‌کسیکی له نێودابووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له باشوری نیمچه دورگه‌ی سینای میسر وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه، له ئاکامدا 9 گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 22 ی دیکه برینداربوون.
خالید ئه‌بو هاشم به‌رپـرسی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری پارێزگای سینا گوتی بڕیاربوو پاسه‌که له دێری سانت کاثرینهوه به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری زه‌هه‌بی سه‌ر ده‌ریای سوور بڕوات. ده‌ڵێن هۆکاری ڕووداوه‌که خێرایی لێـخوڕین بووه.
میسر یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی ڕووداوی هاتوچۆی زۆری لێده‌بێت به‌هۆی خراپـی ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێگه و بانه‌کانی و هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێـکی خه‌ڵـکی به ڕێنمایـیه‌کانی هاتووچۆ.
به‌پـێی ڕاپـۆرتێـکی سـاڵی 2012 ی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی، سـاڵانه نزیکه‌ی 12 هه‌زار که‌س له میسر به ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌سـت ده‌ده‌ن.