نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ماوه‌ی مانگی ڕابوردوو به‌هۆی توندوتیژی سه‌رانسه‌ری وڵات کوژراون.
توندوتیژی له عێراق له مانگی 4 و 5 دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کرد له کاتێکدا ناکۆکی ئاینزایی له وڵاته‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌سی سه‌ند. ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌کانی ئاسایش بوو بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ره سوننه‌کان له 23 ی مانگی چوار له شارۆچکه‌ی حه‌ویجه.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 1045 مه‌ده‌نی و هێزی ئاسایش له مانگی 5 دا کوژراون. ئه‌مه‌ش زیادی کرد به به‌راورد له‌گه‌ڵ 712 که‌سی که له مانگی 4 دا کوژران که به خوێناوی ترین مانگ له‌وه‌تای مانگی 6ی 2008 وه دانراوه.