وته‌بێژی حکومه‌تی قوبرس ده‌ڵێت مافی هاووڵاتی بوونی قوبرسی له خزمێکی نزیکی پله‌دووی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌رگیراوه‌ته‌وه که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێی درابوو.
کرستۆس ستایلاینیس له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره دوابه‌دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واو دراوه که وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتی بوون له ڕامی مهخهلوف بڕیارێکی ڕه‌وایه.
مه‌خلوف یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه ڕووبه‌ڕووی سزا بۆته‌وه به‌تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له توندوتیژییه‌کانی دژ به هاووڵاتیانی سوریا یان پشتیوانی داراییان له ڕژێمی سوریا کردووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له مانگی 5 ی 2011 وه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سامانی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ندامانی دیکه‌ی ڕژێمه‌که‌ی و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤیسای بۆیان قه‌ده‌غه کردووه به‌هۆی سه‌رکوت کردنه‌ی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت.