گه‌وره که‌سایه‌تیه‌کی موسڵمانی سوننه داوا له سوننه ئاینزاکانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات تا بچنه سوریا و شه‌ڕی دژی وڵاته‌که بکه‌ن.
شێخ یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی که ئیسلامیه‌کی خه‌ڵکی میسره و دانیشتوی قه‌ته‌ره ڕۆژی شه‌ممه ئاگری شه‌ڕی ئاینزایی له سوریادا خۆشکرد کاتێک داوای له هه‌وادارانی خۆی کرد پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بکه‌ن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
قه‌ره‌زاوی که به ملیۆنان که‌س بینه‌ری به‌رنامه تهلهفزیۆنیهکهین دژی ئاینزای عه‌له‌وی قسه‌ی ده‌کرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی حزبوڵای لوبنانیش کرد که له سه‌نگه‌ری لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن و به پارتی ئیبلیس ناودێری کردن.
ئه‌م داوایه‌ی قه‌ره‌زاوی هاوکات بووه له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتی چالاکواناندا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نوێ له شارۆچکه‌ی قوسه‌یر له ڕۆژئاوای سوریا له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌دا.
شه‌ڕی کۆنترۆڵکردنی ئه‌م شارۆچکه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌های کرد ڕۆژی شه‌ممه بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاگاهی نوێ بدات به هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه و هه‌موویانی به‌رپرسیار کرد له‌سه‌ر ئه‌و دڕندایه‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سیڤیڵی ناوچه‌که ده‌کرێن.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ده‌زگا هه‌واڵیه ڕۆژئاواییه‌کان و لوبنانیه‌کانیش ڕاپۆرتیان داوه که ڕۆکێت گیراوه‌ته شوێنه‌کانی حزبوڵا له ناوچه‌ی (به‌عله‌به‌ک) ی لوبناندا.
له لایه‌کی تره‌وه کچی ئه‌و ژنه ئه‌مریکاییه‌ی ته‌رمه‌که‌ی له سوریا به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی دایکی تێرۆریست نه‌بووه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه: