سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری وڵاته‌که نادیموکراسی تره.
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ڵێت هه‌ر یه‌کێک له‌و هه‌شت کاندیده‌ی ماونه‌ته‌وه هه‌ڵبژێردرێن بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئێران ناتوانێت هیچ جیاوازیه‌ک بێنێته ئاراوه چونکه ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر هه‌موویان ته‌نها دووانیان نه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن نه‌ک گه‌لی ئێران و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشخوازن جیاوازیه‌ک بنوێنن ئه‌وا ناتوانن به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌سته گه‌ورانه‌ی له‌به‌رده‌میاندایه.
به‌ڕێز موهته‌دی ئاماژه‌ش به خراپی باری ئابوری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که و ده‌ڵێت ئابوری ئێران داڕماوه و به‌ره‌و خراپتریش ده‌ڕوات و بێ له گه‌مارۆکانی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تارانه‌وه خراونه‌ته سه‌ر ئێران ، ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریانه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێستای ئێران له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا به‌کاریهێناون که به "چه‌وت و هه‌ڵه" ناودێریان ده‌کات هۆکارێکی تری داڕمانی ئابوری ئێرانه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: