كاربهدهستێکی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراو له دهۆروبهری ده‌مشق پایته‌ختی وڵات، 3 که‌س کوژراون و چه‌ندکه‌سی تریش بریندار بون.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن پشتڕاستی ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی له جۆبر کرد و گوتی ئه‌م ناوچه‌یه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی قورسی ئه‌م دواییانه نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و له‌شکری سوریا بووه.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت هێڕشه‌که بنکه‌یه‌کی پۆلیسی کردبۆ نیشان وله لایه‌ن جبههت نوسره، کۆمه‌ڵی میلیتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئه‌نجام درابو.
لهپێشهاتهیهکی تردا، کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی لوبنان گوتی شه‌ڕکه‌رانی حیزبوڵڵا و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا به شه‌و شه‌ریان کردبوو له ناوچه‌یه‌کی دوورههڵکهوتو له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، نزیک سنوری سوریا، که له ئاکام ژماره‌یه‌ک شه‌رکه‌ری هه‌دوولا کوژران.
حیزبوڵڵا و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له لای جیاوازه‌وه له سوریا شه‌ڕیان کردووه.
هه‌روه‌ها به پێی کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق، چه‌کداران 3 سوریای شۆفیری تراکیان کوشتوه له شاڕێیه‌کی سه‌ره‌کی به‌غدا به سوریا و ئۆردن ده‌به‌ستێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان له کاتی هێڕشه‌که‌ی به‌یانی یه‌کشه‌ممه له نزیک شاروچکه‌ی ڕوتبه تراکهکانیان ڕاگرتبون، شۆفیره‌کانیان کوشتبون و ئوتومۆبێلهکانیشیان ئاگر تێبهردابون.
به‌پێی پۆلیس، چه‌کداران له هه‌مان ناوچه چوار عێڕاقیشیان ڕفاندبون.
کاربه‌ده‌ستێکی پزشکی له نه‌خۆشخانه‌ی روتبه پشتڕاستی کردۆته‌وه سێ جه‌نازه‌یان پێ گه‌یشتبو.