چه‌ند ڕۆژێکه، خۆنیشاندانی له تورکیا به‌دژی پڕۆژه‌یه‌کی حکومه‌ت بۆ تێـکدانی پارکی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مۆڵیک(بازار) بۆ سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته بڵاو بۆته‌وه ده‌رفه‌تێکی ڕه‌خساندووه بۆ ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی به دژی ڕێبازه‌کانی حکومه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان.
ئه‌ردوغان ده‌ڵێت لایه‌نی توندڕه‌و له پشت ئه‌م خۆنیشاندانهن.
سه‌باح‌ئه‌دین کورکمهز پارێزه‌ر و شاره‌زای کاروباری تورکیا بنکه له دیاربه‌کر ده‌ڵێت ده‌مارێکی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ئه‌ردوغان به هێزتر بێت "ده‌ستی میلله‌تیش لاواز ده‌بێت" و به هه‌مان ئه‌ندازه ئه‌ردوغان حیساب بۆ دێموکراسی ناکات.
کورکمهز ده‌شڵێت ئه‌و خۆنیشاندانه هی به‌ره‌یه‌کی فراوانی نه‌ته‌وه‌په‌رست یا ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتداران سوریا، ئه‌وانه‌ی دژی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له لایه‌ن په‌که‌که‌ن( له‌ناو له‌شکر و سیاسییه‌کان) که بونه‌ته یه‌ک به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م بگه‌نه ئه‌نجامێک.
ئه‌و ده‌شڵێت خه‌ڵک به داوای ڕه‌وا له ناو خۆنیشان ده‌رانن. ئه‌و کۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه که پۆلیس هێزی زیاد له حه‌دی به‌دژی خۆنیشانده‌ران به‌کار هێناوه.
ئیسلامی بونی ئه‌ردوغان له مه‌سیحی بونی ئۆباما و مرکل زیاتر نیه.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند گله‌یی و گازه‌نده له پارتی ئه‌ردوغان هه‌شبێت، له لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و پارتی نژادپه‌ره‌ستی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په له هێڵی ماف و ئازادی‌دا باشتره.