سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت ڕێگه نادات ئه‌و پـرۆژه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌ثیوپـیا نه‌خشه‌ی بۆ کێشـاوه بۆ دروسـتکردنی به‌نداوێـکی گه‌وره له‌سه‌ر ڕووباری نیل، به‌شی ئاوی وڵاته‌که‌ی له‌و ڕووباره که‌م بکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر، سه‌رۆک مورسی گوتی وڵاته‌که‌ی ناتوانێت له دڵۆپه‌یه‌ک ئاوی خۆی خۆشببێت و به‌ڵێنی دا هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ مسۆگه‌رکردنی مانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه.
ئه‌ثیوپـیا لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت پاساو بۆ ئه‌م نیگهرانیـیهی میسر نیـیه، چونکه ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر ڕووباری نیلی شین دروسـتدهکرێت که لقێـکی ڕووباری نیلی سه‌ره‌کیـیه.
وه‌زیر ئاوی ئه‌ثیوپـیا (Alemayehu Tenegnu ) ده‌ڵێت دروسـتکردنی به‌نداوه‌که هیچ کێشه بۆ سودان و میسر دروسـت ناکات.
جێی ئاماژه‌یه ڕووباری نیل سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاوی میسر و سودانه و به شـا ده‌ماری ژیانی ئه‌و دوو وڵاته داده‌نرێت که به‌شێـکی زۆری خاکه‌که‌یان بێ ئاوه.