جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا داوای لێبوردنی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس له دژی به‌شێـک له خۆپـیشـانده‌ران گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له پـێنجه‌م ڕۆژی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانی ناو تورکیا، بوڵه‌ند ئارنج گوتی هه‌ڵه بووه کاتێـک هێزی له ڕاده پـێویست له دژی ئه‌و که‌سـانه به‌کارهات که مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ژینگه خۆپـیشـاندانه‌کانیان ده‌سـتپـێـکرد. به‌ڵام گوتیشی حکومه‌ت هیچ داوای لێـبوردن له‌و که‌سانه ناکات که شوێنه گشـتیـیه‌کان تێـکدهدهن و خه‌ڵـکی بێزارده‌که‌ن.
پاشـان گوتی ئه‌و به نیازه کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه ڕاسته‌قینه‌که ئه‌نجام بدات که ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر پـلانی حکومه‌ت بۆ تێـکدانی پارکێـک له پاڵ مه‌یدانی ته‌قسیمی شـاری ئسته‌نبوڵ.
ناڕه‌زایـیه‌کان له‌و ڕۆژه‌وه له به‌رامبه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زیاکردووه و به‌شێـکی خه‌ڵـکی ده‌ڵێن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌کی زۆردارانه حوکمڕانی ده‌کات و ده‌یه‌وێت بیروباوه‌ڕه ئیسلامیـیه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر وڵاته سیکیولارهکهیاندا بسه‌پـێنێت.
هه‌تا ئێسـتا 2 که‌س له‌و خۆپـیشـاندانهدا کوژراون. یه‌کێـکیان له ئسته‌نبوڵ ئۆتۆمبیلێـک لێی داوه و ئه‌وی دیکه‌یان له شـاری ئهنتاکیـیهی باشوری تورکیا گولـله به‌ر سه‌ری که‌وتووه و گیانی له‌ده‌سـتداوه.
ئارنج گوتی له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌سـتیان پـێکردووه، 244 پـۆلیس و 64 خۆپـیشـانده‌ر برینداربوون.
ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران له ئسته‌نبوڵ و ئانکه‌ره جارێـکی دیکه بهیهکیانداوه و هێزه‌کانی پـۆلیس گازی فرمێسک ڕژیان به‌کارهێناوه و خۆپـیشـانده‌رانیش له به‌رامبه‌ردا په‌نایان بۆ به‌کارهێنانی پارچه خشت و به‌ردی شه‌قامه‌کانیان بردووه.