ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ داسه‌پاندنی سزای دیکه بۆ سه‌ر ئێران و بۆ یه‌که‌م جار ڕاسته‌وخۆ دراوی ئه‌ووڵاته‌ی کردووه‌ته ئامانج و گوایه ئه‌م هه‌نگاوه په‌ره‌دانی فشـاره له‌سه‌ر ئێران تاوه‌کو ڕێڕه‌وی خۆی له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بگۆڕێت.
حه‌سه‌ن حاته‌می ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردسـتان له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م سزا نوێیانه فشـاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران هه‌تا ڕاده‌یه‌ک زیاده‌کات، به‌ڵام سـزاکانی سه‌ر ئێران له مێژه‌وه هه‌ن و هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه هیچ یه‌کێـک له چالاکیـیه‌کانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئه‌و وڵاته که‌م بکاته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌شێت بگوترێت زیایانکردووه.
پاشـان به‌ڕێز حاته‌می ده‌ڵێت پـێویسته نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌رنامه ناوکیـیه‌که بکرێته ئامانج، به‌ڵـکو مه‌سه‌له‌ی تێرۆرزم و هه‌روه‌ها پـێشـێـلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤیش بگرێته‌وه که ڕۆژانه و به به‌رده‌وامی له‌و وڵاته‌دا ده‌کرێت.