چه‌ند ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی ئایه‌توڵڵا جه‌لاله‌دین تاهیری ئهسفههانیـیه که له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا له به‌ره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی ناو ڕژێمه‌که‌ی بوو.
به‌پـێی ئه‌و ڤیدیۆیانه، به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌که دروشمی مه‌رگ بۆ دکتاتۆر ده‌ڵێنه‌وه و داوای ئازادکردنی زیندانیان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها لابردنی ده‌ستبه‌سه‌ری له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ڤیدیۆکان یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی ئێرانی بڵاوکرانه‌ته‌وه و پـێده‌چێت ڕاست بن.
ئایه‌توڵڵا تاهیری که له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆچی دوایی کرد، پـێشـتر ئیمام جومعه‌ی شـاری ئه‌سفه‌هان بووه و ئه‌ندامی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی خبره‌گانی قانونی ئه‌ساسی و خبره‌گانی ڕه‌هبه‌ر بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه، حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن حاته‌می ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردسـتان له ئه‌مه‌ریکا کردووه.
به‌ڕێز حاته‌می ده‌ڵێت ئایه‌توڵڵا تاهیری وه‌سیه‌تی کردبوو له پاڵ ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری له شـاری قوم بینێژن، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئێران وه‌سیه‌ته‌که‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه.