یانزده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له 14 ی ئه‌م مانگی شه‌شه سازده‌درێت و ئه‌وه‌ی که زۆر باسی لێ ده‌کرێت لابردنی سه‌رۆکی پێشوو ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانییه.
محییه‌دین پاڵانی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران بنکه له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له سه‌ره‌تاوه پێموابوو وه‌لانانی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی هه‌ر ڕووده‌دات. پاڵانی گوتی هۆکه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه عه‌لی خامه‌نه‌ئی به‌رنامه‌یه‌کی له کهلهدایه که ده‌یه‌وێت حاکمییه‌تی ئێران یه‌ک ده‌ست بکاته‌وه و یه‌ک ناوه‌ندی بکاته‌وه، به‌شیوه‌یه‌ک که له‌مه‌وه‌پێش که کردییانه ڕێبه‌ر، له‌باره‌ی مه‌زهه‌بییه‌وه ئه‌و مه‌وقعیه‌ته‌ی نه‌بوو که جێگای خومه‌ینی بگرێته‌وه ئێستا ده‌یه‌وه‌ێت به بوونی ده‌سه‌ڵاتی تاکانه‌ی خۆی قه‌ره‌بووی ئهوهبکاتهوه ببێته ڕێبه‌ری تاقانه‌یی ئێران. جا هاتنی ره‌فسه‌نجانی که به قه‌د عه‌لی خامهنهئییه له‌باری مێژوویه‌که‌یه‌وه له‌ڕووی پایهوسهنگییهوه، ئه‌مه بۆ خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بو بۆ عه‌لی خامه‌نه‌ئی.