پێنجشه‌ممه، کارمه‌ندانی به‌هاوارچون له شاری فیلادلفیا له ویلایه‌تی پێنسلڤێنیا(له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا) به‌رده‌وام بونه له هه‌وڵه‌کانی به‌دوا گه‌ڕانی زیندوماوان، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی باڵاخانه‌یه‌کی چوار نۆهمی که کرێکاران خه‌ریکی ڕووخاندنی بون بهسهریهکداتهپیی و به‌شێکی که‌وته سه‌ر دوکانێکی گه‌وره‌ی کۆنه‌فرۆشی له نزیک وێ و شه‌ش که‌سی کوشت.
ده‌رنگانێکی چوارشه‌ممه، 10 کاتژمێر پاش ڕووداوه‌که، ژنێک له‌ژێر داروپه‌ردوی به‌سه‌ر یه‌کدا تهپیودا رزگار کرا و تائێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان ڕزگار کرا به‌که‌می گه‌یشتۆته 14که‌س.
کاربه‌ده‌ستانی شاری فیلادلفیا ده‌ڵێن هیچ که‌موکوڕی ناقانونی له‌سازکردنی باڵه‌خانه‌که‌دا نه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌وان ده‌شڵێن کۆمپانیای ڕووخاندنی باڵه‌خانه‌که مۆڵه‌تی ته‌واوی کارکردنی هه‌بووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌لێن نازانن له کاتی ڕووداوه‌که به‌دروستی چه‌ند که‌س له پیاده‌رۆ و له ناو دوکانی کۆنهفرۆشییهکهدا بون.