سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی پاش به‌سه‌ربردنی چه‌ند ڕۆژێک له باکوری ئافریکا.
گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوکاته له‌گه‌ڵ داوای خۆپیشانده‌رانی تورکیا بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی.
حکومه‌تی تورکیا به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پارکێک له مه‌یدانی ته‌قسیم له شاری ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌م پلانه‌ش له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه بووه مایه‌ی خۆپیشاندان کردن دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ڕه‌خنه‌گران له‌و پلانه ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕێوشوێنی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی گرتۆته به‌ر و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕوانینه ئیسلامیه‌کانی خۆی ده‌سه‌پێنێت له تورکیای سیکیولاردا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی به هێند وه‌رنه‌گرتووه و به هه‌وڵێکی ئۆپزسیۆنی داناوه به‌هۆی دۆڕاندن له هه‌ڵبژاردندا و ده‌شڵێت زۆرینه‌ی تورکه‌کان پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ناکه‌ن.
حوسه‌ین چه‌لیک، جێگری سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان داوای له لایه‌نگرانی ئاک پارتی کردووه تا له فڕۆکه‌خانه گرد نه‌بنه‌وه بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیر.
شه‌وی ڕابردووش له ئانکه‌ره هێزه‌کانی پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێنیان به‌کارهێنا بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران له ده‌مێکدا ڕه‌وشی شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئارام بووه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپیشانده‌ران لیستی داواکانیان داوه‌ته ده‌ست بوڵنت ئارینچ جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر و یه‌کێک له داواکان ده‌رکردنی ئه‌و کاربهدهستانهن که به‌رپرسیارن له به‌کارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران داوای ئازادکردنی هه‌موو ئه‌وانه‌شیان کردووه که ده‌ستگیرکراون و هه‌روه‌هاش ڕاگرتنی ئه‌و پلانی گۆڕانکاریه له پارکه‌که‌ی مه‌یدانی ته‌قسیم.