وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات تا له هه‌ردوو ناوچه‌ی سوله‌یمان به‌گ و دوزخورماتووی پارێزگای که‌رکوک بکشێته‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدایه به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌که.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فرانس پرێس ده‌ڵێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له مانگی چواری ڕابردووه‌وه چوونه‌ته هه‌ندێک ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر وه‌ک هه‌وڵێک بۆ سود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه‌ی له ئاکامی گواستنه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌کان هاتبووه ئاراوه.
ئه‌و هێزه عێراقیانه گواسترابونهوه بۆ ژماره‌یه‌ک له شار و شارۆچکه عێراقیه‌کانی که ئه‌و کاته توندوتیژییان تێدا بووه له نێوان هێزه ئاسایشیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت و خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌و هێزه جێگیرکراوانهی پێشمه‌رگه و ئاسایشی کوردستان له ناوچه‌کانی سوله‌یمان به‌گ و خورماتوو ناکشێنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێده‌کرێت.
پێشتریش به‌ڕێز یاوه‌ر گوتبووی دانانی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه له دوزخورماتوو و ناوچه جێ ناکۆکه‌کانی تریش کارێکی ئاسایی و یاسایشه و ئاماژه‌شی به‌وه کردووه ئه‌رکی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه پاراستنی باری ئاسایشی و کۆنترۆڵکردنی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانه.