له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوو سه‌ربازی تونسی ده‌کوژرێن له ده‌مێکدا له شاخه‌کانی نزیک سنوری ئه‌لجه‌زایر سه‌ربازه تونسیه‌کان به‌شوێن توندڕه‌وانی ئه‌لقاعیده‌وه بوون.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره سه‌ربازی تونسی بکوژرێت له‌وه‌تای مانگی 12 ی ڕابردووه‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژه ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته‌ی باکوری ئافریکادا ده‌ستیپێکردووه.
ژه‌نه‌راڵ موختار بن نه‌سر ده‌مڕاستی له‌شکری تونس ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبه‌ی له گوندی دوغره به ئۆتۆمبێله له‌شکریه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه بۆته مایه‌ی بریندار بوونی دوو سه‌ربازی تریش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی وڵاته‌که ده‌ڵێن جم و جۆڵی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کان له تونس‌دا نه‌بووه به‌ڵام پاش به‌شداری هێزه سه‌ربازیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له مالی، ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن له ناوچه‌که‌دا په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌ندێکیشیان له ناوچه دووره‌ده‌سته‌کانی وڵاتی تونس‌دا خۆیان حه‌شار داوه.
له‌وه‌تای ئاشکرابوونی ده‌سته‌یه‌کی ئه‌و توندڕه‌وانه له مانگی 12 دا حکومه‌تی تونس ده‌ستی کردووه به کرده‌ی له‌شکریی له ناوچه شاخاویه‌کانی هاوسنوری ئه‌لجه‌زایر و نزیکه‌ی 45 که‌سیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ده‌ستگیر کردووه که زۆربه‌یان به‌هۆی دابیکردنی یارمه‌تیه‌وه بووه بۆ توندڕه‌وان.
موحه‌مه‌د عه‌لی ئهلعرهوی ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ده‌ڵیت وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌کرێت 30 توندڕه‌و له‌و ناوچه شاخاویه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که خۆیان حه‌شاردابێت و ده‌شڵێت 20 که‌سیان خه‌ڵکی تونسن و ئه‌وانی تریش جه‌زایری و لیبیایین.