کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له به‌غدای پایته‌خت به‌لانی که‌م 6 که‌س ده‌کوژرێن و زیاتر له 30 که‌سیش بریندار ده‌بن.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ده‌ڵێت یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان له مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشان دانرابوو له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان و پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله چوار که‌سی سیڤیڵ کوژراون و 22 که‌سیش بریندارن.
ئه‌فسه‌رێکی تری پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئۆتۆمبێلی دووه‌م له ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌یاع ته‌قێندراوه‌ته‌وه و سێ که‌س له‌و ڕووداوه‌دا کوژراون و یازده که‌سی تریش زامارن.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ته‌واوی زیانه گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه .
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا توندوتیژیه‌کان له عێراق به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رز بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسی هێناوه‌ته‌وه ئاراوه که وڵاته‌که جارێکی تریش بکه‌وێته‌وه ناو شه‌ڕێکی خوێناوی ئاینزاییه‌وه.