هه‌زاران لایه‌نگری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به دروشمی الله و ئه‌کبه‌ر له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له پێشوازی ئه‌ردۆغاندا بوون کاتێک له سه‌ردانێکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ باکوری ئافریکا گه‌ڕایه‌وه تورکیا.
هاوکات گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه له پۆلیسی تورکیا ده‌گرێت به‌هۆی سه‌رکوتکردنی توندی خۆپیشانده‌ران و داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراش ده‌کات له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی تورکیا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ستیفان فول سه‌رۆکی کۆمیته‌ی فراوانبوونی یه‌کێتی ئه‌وروپا له میانه‌ی کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا بوو سه‌باره‌ت به داوای درێژخایه‌نی تورکیا بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
هه‌وڵی تورکیا بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا به خاوی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات و ژماره‌یه‌ک ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدان له‌وانه کێشه‌ی قوبرس ، دۆسێی مافی مرۆڤ له تورکیادا، هه‌روه‌هاش دژایه‌تیکردنی سیاسیانه له لایه‌ن هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
ستیفان فول ده‌ڵێت له کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کاندا مافی خۆپیشاندانکردنی ئاشتیانه هه‌یه و ئه‌وه‌ی پۆلیسی تورکیا به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران کردویانه هه‌رگیز جێی قایل بوون نییه.
له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی خۆپیشاندانه‌کانی تورکیادا 3 که‌س کوژراون ( 2 خۆپیشانده‌ر و 1 پۆلیس) وه به هه‌زاران که‌سیش بریندارن .