نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گهۆرهترین بانگه‌وازی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مرۆڤی ڕاگه‌یاند و له هه‌مانده‌م ده‌ڵێت ده‌کرێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له وڵاتانی دراوسی تاکۆتایی ساڵ دوو به‌رابه‌ر واته بگاته 3.5 ملیۆن که‌س.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای پێنج میلیارد‌و دوو سه‌دملیۆن دۆلاری له وڵاتانی پاره‌به‌خش کردووه بۆ یارمه‌تیدانی ملیۆنان خه‌ڵكی ناو و ده‌ره‌وه‌ی سوریا که که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه‌ی که زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وامه.
به‌رپرسی کاروباری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێز له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانیداگوتی،" ئیمه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تاکۆتایی ساڵ ژماره‌ی په‌نابه‌ران بگاته 3.5 ملیۆن که‌س." بۆ ئێستا، نزیکه‌ی 1.6 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا له ئۆردن، لوبنان، تورکیا، عێڕاق و میسردا نیشته‌جێکراون. گۆتێرێز گوتیشی ڕۆژانه 7،000 په‌نابه‌ر سنوری وڵاتانی دراوسێ ده‌به‌زێنن.
گۆتێرێز هه‌روه‌ها گوتی،" ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که ڕانه‌گیرێت، ئێمه هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌ینه بواری ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی ئاماده‌گی بۆ نیه،" لوبنان و ئۆردن به تایبه‌تی که‌وتونه‌ته ژێر قورسایی باری دراویی، هه‌ریه‌که‌و بۆ میوانداره‌تی کردنی 500،000 ئاواره.
له ههنگاوێکی نائاساییدا، ئه‌و هه‌ردوو وڵاتانه ده‌نگیان خسته پاڵ بانگه‌وازییه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و داوای 450 ملیۆن و 380 ملیۆن دۆلار له وڵاتانی پاره‌به‌خش کردووه.
ئه‌م بانگه‌وازه نوێیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له کۆنفڕانسێکی ژنێوا ئاراسته کرا ڕاده‌یه‌کی زۆر زیاتره له داوای پێشتری که گوتبوی تاکۆتایی ساڵ پێویستی به 3 میلیارد دۆلار هه‌یه که تا ئێستا ته‌نیا 1.4 میلیارد دۆلاری دابین کراوه.