هێشتاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و له ئه‌سته‌نبوڵ و له ئانکه‌ره‌ش خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌که‌ن و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌پاندنی ڕوانینی کۆنه‌پارێزی ئیسلامی به‌سه‌ر تورکیای سیکیولاردا گوناهبار ده‌که‌ن.
هێمن میرانی پسپۆڕی کاروباری تورکیا ده‌ڵێت یه‌کێک له به‌ره‌نجامه‌کانی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی وڵاته‌که‌یه و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌کانه بۆ ئامانجی سیاسی و دژایه‌تی کردنی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان.
به‌ڕێز میرانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌شداری کورد له تورکیادا وه‌ک دروشمی سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی کورددا نابێت له وڵاته‌که‌دا له ده‌مێکدا پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێکردووه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کورد به‌شداری بکات ئه‌وا به دووری نازانێت زیان له‌و پرۆسی ئاشتیه بکه‌وێت که به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا ده‌ستیپێکردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هێمن میرانی له‌وبڕوایه‌دایه پێویسته تورکیا به سیاسه‌ته ناوخۆییه‌کانی خۆیدا بچێته‌وه و ئه‌گه‌ر نا وه‌ک ده‌ڵێت " ئه‌وا له‌وانه‌یه عه‌له‌ویه‌کانیش دژی حکومه‌ت به‌کاربهێنرێن و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌رنه‌که‌وێت یان ته‌گه‌ره‌ی بۆ دابنرێت ئه‌وا ڕه‌نگه کوردیش ببێته به‌شیک له خۆپیشاندانه‌کان."
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: