هه‌ینی داهاتو واته 14ی مانگ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران به‌ڕیوه ده‌چێت و هه‌شت پاڵێوراوی پیاو( له ناو 686 که‌سی ناونوسیان کردبوو) له لایه‌ن 'شورای نگهبان' ئیزنی به‌شداری له پێشبڕکێیان پێ دراوه هه‌ڵمه‌ته‌کانیان چڕتر کردونه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، خانم گوڵاڵه شه‌ڕه‌فکه‌ندی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌مجاره‌یان له جارارانیش زیاتر ده‌رفه‌ته‌کان بهرتهسککران بۆ به‌رێوه‌چونی دیالۆگ نێوان پاڵێوراوان و داواکاری ده‌نگده‌ران. سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان بۆ به‌شداری نه‌کردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌بڕی ڕاگه‌یاندنی داواکاری هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کام پاڵێوراو پشتیوانیان ده‌داتێ، ئه‌و ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نیه حیزبه‌کوردییه‌کان هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نه‌بێت به‌ڵكو ئه‌مجاره هیچ ڕێگه نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ.