کاربه‌ده‌ستان له ولایه‌تی کالیفۆرنیای ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌ێنن چه‌کدارێک به چه‌کی قورسه‌وه له ڕۆژی هه‌ینی چوار که‌سی له کتێبخانه‌ی کۆلیژێکی شاری سانتا مۆنیکا کوشتووه به‌ر له‌وه‌ی خۆی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بکوژرێت.
ڕیچارد لویس به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سانتا مۆنیکا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆژی هه‌ینیدا ژماره‌ی قوربانییه‌کانی گۆڕی و ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌ره‌که 6 که‌سی کوشتووه.
لویس گوتی کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه برینداره‌کان تیمار ده‌که‌ن له کاتێکدا 1 که‌س ڕه‌وشی ته‌ندروستی له مه‌ترسیدایه و که‌سێکی دیکه‌ش برینه‌که‌ی سه‌خه‌ته به‌ڵام ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌قامگیره‌و سێ که‌سی دیکه‌ش به سوکی بریندار بوون.
هێرشه‌که له نێو ماڵێکی نزیک کۆلیژی سانتا مۆنیکا ده‌ستیپێکردووه له نێو ئه‌و ماڵه‌دا ته‌رمی دوو که‌س دۆزراوه‌ته‌وه. پاشان چه‌کداره‌که جلێکی ڕه‌شی له‌به‌ر کردووه‌و به‌ره‌و کۆلیژه‌که ڕۆشتووه و له‌وێش ته‌قه‌ی له خه‌ڵکی کردووه.
کاربه‌ده‌ستان ناوی هێرشبه‌ره‌که‌یان ئاشکرا ڕانهگهیاندووهو تا ئێستا هۆی هێرشه‌که‌ش نه‌زانراوه.