نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌های مه‌زه‌نده کردووه نزیکه‌ی 6 ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار سوریایی پێویستیان به یارمه‌تی به په‌له هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌شه داوای کۆمه‌کێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات به بڕی 4 ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار بۆ یارمهتیدانهکان له‌ناو سوریا و له وڵاتانی دراوسێشیدا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ک یارمه‌تی بۆ سوریاییه‌کان پێویستیه‌تی ده‌چێته سه‌رو 5 ملیار دۆلاره‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئوردون و لوبنان داوای 830 ملیۆن دۆلاریان کردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت تا ئێستا په‌یمانی دابینکردنی یه‌ک ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار له وڵاتانه‌وه دراوه.
ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رس سه‌رۆکی ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ پێداویستیه مرۆڤایه‌تیه‌کان خه‌رج نه‌کرێت ئه‌وا به‌ره‌نجامه‌کانی هه‌روادێ و زیادبوونی نائارامی له ناوچه‌که‌دا باجێکی زۆری له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌نتۆنیۆ ده‌شڵێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته شتێکی ئه‌وتۆ نییه گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت به‌و بوژاندنهوهیهی به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت.
بڕی پاره‌ی داواکراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریاوه ئاواره‌ی ناو وڵاته‌که بوون و هه‌روه‌هاش بۆ په‌نابه‌رانی سوریایی له ئوردون و لوبنان و تورکیا و عێراقیش.