ڕۆژی شه‌ممه‌ش هێزه‌کانی پۆلیس له ئانکه‌ره گازی فرمێسک ڕژێن و ئاویان به‌کار هێنا بۆ بڵاوه پێکردنی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی تورکیاوه.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م 10 ڕۆژه‌ی ڕابردووی تورکیا گه‌وره‌ترینن له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا وه‌ک شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی دژی حکومه‌تی وڵاته‌که و وه‌ک ئاماژه‌شیان پێکردووه هێشتا نیشانه‌ی هێوربوونهوهش دیار نییه.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه هونه‌ر تۆفیق ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کانیش له تورکیادا بتوانن ببنه فاکته‌رێک بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له ده‌مێکدا کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه به ده‌ستی ده‌ره‌کی ده‌زانن و خۆپیشانده‌رانیش به ئاژاوه‌گێڕ ناودێر ده‌که‌ن.
له‌سه‌ر به‌شداری کورد له خۆپیشاندانه‌کانی تورکیادا هونه‌ر تۆفیق ده‌ڵێت له کاتێکدا کورد چاوی له‌وه‌یه به دیموکراسیانه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بکرێت له تورکیادا که‌واته مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بۆ دیموکراسی بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: