جارێـکی تر و پارێزگای دیاله به تایبه‌تی ناوه‌ڕاستی شـاره‌که (به‌عقوبه) به سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک کرایه ئامانج و به لایه‌نی که‌م ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ که بازاڕی فرۆشـتنی سه‌وزه و میوه‌ی ئه‌و شـاره‌ی هه‌ژاند 15 کوژراو 25 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌کانی به‌عقوبه که ده‌که‌وێته دوری 55 کیلۆمه‌تری باکوری خۆرئاوای به‌غدا، سه‌ره‌تا به بۆمبێـکی چێنراو ئه‌نجام درا. پاش خڕبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان و هێزه‌کانی سوپا و پـۆلیس له ڕووداوه‌که، ئۆتۆمبێلێـکی بۆمبڕێژکراو که شۆفێره‌که‌ی خۆکوژێـک بوو، هێرشی برده سه‌ر جێـگای ڕووداوه‌که و خۆی ته‌قانده‌وه. که‌متر له خۆلهکێـک له هه‌مان ناوچه‌دا ئۆتۆمبێلی دووه‌میش ته‌قیه‌وه.
چاودێرانی سیاسی زیابوونی توندوتیژیـیه‌کان مه‌ترسی شه‌ڕێـکی خوێناوی نوێی لێـده‌که‌ن که بیره‌وه‌ری سـاڵانی 2006 و 2007 دووباره بکاته‌وه که به هه‌زاران هاوڵاتی عێراقی بوونه قوربانی له نێوان جه‌نگی تایفی و په‌لاماره تێرۆرسـتیـیه‌کانی ڕێـکخراوی قاعیده.