تهکنیکارێـکی پـێشووی کۆمپـیوته‌ری ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA که به کۆنتراکت بۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی NSA کاری ده‌کرد، دوێنێ یه‌کشه‌ممه خۆی ناساند به‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیاریانه بووه بۆ ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی ڕاپـۆرتیان بڵاوکردووه‌ته‌وه له باره‌ی چاودێرێکردنی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ته‌له‌فۆن و تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت.
ئێدوارد سنۆدن ته‌مه‌ن 29 سـاڵ گوتوویه‌تی په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی و واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی کردووه که هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه.
ئێدوارد سنۆدن که ئێسـتا له هۆنگ کۆنگه، ده‌ڵێت ئه‌و خۆی ناشارێته‌وه، چونکه پـێیوایه هیچ شـتێـکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردووه.
ده‌شڵێت ئه‌و ده‌زانێت دووچاری چ ئاکامێـکی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاشـکراکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی تۆمارکردنی ته‌له‌فۆن و چاودێریکردنه‌ی ئنته‌رنێت له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه که له بنه‌ڕه‌تدا بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر دانراوه.
ئێدوارد به ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی گوتووه به‌نیازه داوای مافی په‌نابه‌ری بکات له هه‌ر وڵاتێـک که پـێـیوابێت تیایدا ئازادی قسه‌کردن و پاراسـتنی نهێنیـیه‌کانی تاکه که‌س هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه. ده‌ڵێن ئه‌م به‌رنامه‌ی تۆمارکردنی ته‌له‌فۆنانه بۆ گوێگرتن له قسه‌ی خه‌ڵـکی نه‌کراوه، به‌ڵـکۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆره و هه‌تا ئێسـتا به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه چه‌ندین پـیلانگێڕی تێرۆرستی پـوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه.