هاوکاتی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی تورکیا پـێی نایه ڕۆژی یازدهههمینیـیهوه که هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س، ڕێبه‌ری پارتێـکی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا داوا له سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کات وازبهێنێت له زیاکردنی گرژیـیه‌کان و ڕاکێشـانی وڵاته‌که بۆ ناو ئاگر.
که‌مال کلیچدارئۆغڵو سه‌رۆکی پارتی جمهوریـیهتی خه‌ڵک (جه‌هه‌په) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ڕۆژنامه‌ی حوریـیهتی گوت وڵاته‌که گه‌واهی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرێـک ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی گرژی ده‌ست به ده‌سه‌ڵاته‌وه بگرێت.
هاوکات ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حکومه‌ته‌که‌ی کرد به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی خۆپـیشـاندانه‌کان که به گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ری داده‌نرێت له‌وه‌تای 10 سـاڵه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.
خۆپـیشـانده‌ران بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش ئاماده‌نه‌بوون پاشه‌کشه له به‌رده‌م گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاودا بکه‌ن و به به‌رد وه‌ڵامی هێزه‌کانی ئاسایشـیان دایه‌وه.
ئه‌م ناڕه‌زایـیانه پاش چه‌ند کاژمێرێـک هات له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له ئانکه‌ره که به هه‌زاران لایه‌نگری خۆی گوت پشــوودرێژیـیهکهی سنوورداری هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له دژی حکومه‌ت ده‌کرێن.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانهی ناو تورکیا، به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه.