چه‌ند ڕۆژێکی ماوه هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران به‌ڕێوه بچن، ژماره‌یه‌ک له کاندیداکان به‌تایبه‌تی به‌م دواییانه هه‌وڵه‌کانیان چڕتر کردوون بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی کورد. ئه‌مه‌ش له‌کاتێک دایه، پارته سیاسیه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان ئێران دوور له وڵات داوایان له ده‌نگده‌ران کردووه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نه‌که‌ن.
به پێی ئاژانسی ده‌گوباسی خوێندکارانی ئێران-ئیسنا-مۆحسێن ڕه‌زایی پاڵێوراوی سه‌رکۆماری له وتارێکی له هۆڵی ئازادی له شاری سنندهج(سنه) به خه‌ڵکه‌که‌ی گوت له هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به تایبه‌تی له کورده‌کان له کابینه‌ی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ڕه‌زایی باسی خه‌راپیی ڕێگاو بانی کردستانی(ستانی کوردستان) کرد و گوتی به پێی ستاندارد نین. ئه‌و گوتی هێندێک که‌س گله‌ییان لێکردوم چونکه من یه‌که‌مجار له ناو خه‌ڵکی کوردستان کاندیداتی خۆم ڕاگه‌یاند و گوتیشی،" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من زاگرۆسی مه و ده‌مخواست بڵێم ئێران ته‌نیا تاران نیه و کوردستان به‌شێکه له ئێران."
ئیسنا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پاڵێورای تر حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ردانی شاری سنه‌ی کردووه و گوتویه‌تی،" ئێره ستانی کوردستانی قاره‌مانه و کورد یانی قاره‌مان و به به‌شداری له ده‌نگدان ڕێگه نادێن ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به فه‌رق و جیاوازییه سه‌رکه‌ون." رۆحانی بهڵێنیدا که له پاش پێکهێنانی حکومه‌تی، ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی پێکده‌هێنێت بۆ زیادکردنی"ئیعتوباراتی"کوردستان چونکه له ساڵانی ڕابردوو کوردستان ئازاری زۆری چێشتووه که ده‌بێت بۆ ئه‌م سه‌ختییانه قه‌ره‌بو بدرێته‌وه."
له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری کورد‌و ئێران ده‌ڵێت پاڵێوراوه‌کان هیچیان ده هه‌گبه دانیه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکه بکێشنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به‌ڵام نه قسه‌کان شتێکی ئه‌ساسییان پێوه‌دیاره و نه بۆ ئه‌وه ده‌بن خه‌ڵک باوه‌ڕیان پێ بکات.