سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه و بۆ دوو ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ئاماده‌ی به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی کۆنگرس ده‌بێته‌وه بۆ پـرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه له باره‌ی به‌رنامه چاودێریکردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی حکومه‌ت.
جه‌نه‌ڕاڵ کهیث ئالێـکزاندهر ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نێو کۆمیته‌ی زانیاری کۆنگرسه‌وه پـرسیاری لێده‌کرێت له باره‌ی چالاکیـیه‌کانی ده‌زگاکه‌ی له چاودێریکردنی تۆڕه‌کانی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێتدا.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی دادوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م باره‌یه‌وه پـرسیار له ڕۆبه‌رت میله‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ده‌که‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ کهیث دوێنێ چوارشه‌ممه به لیژنه‌که‌ی سیناتی گوت ئاژانسه‌که‌ی له ئێسـتادا لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات تاوه‌کو بزانێت چۆن ئێدوارد سنۆدن که ئاسـتێـکی خوێنده‌واری نزمی هه‌یه و به کۆنتراکت کاری بۆ ئاژانسه‌که‌یان کردووه ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ ده‌ستی بگات به ورده‌کاری زانیاری به‌رنامه‌که و پاشـان بچێت ئه‌و زانیاریانه بۆ دوو ڕۆژنامه ئاشـکرابکات.
جه‌نه‌ڕاڵ کهیث هه‌روه‌ها داکۆکی له به‌رنامه‌ی چاودێریکردنه‌که کرد و گوتی له ماوه‌ی سـاڵانی ڕابردوودا، به‌هۆیه‌وه ده‌یان پـیلانی تێرۆرسـتی له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه پوچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئێدوارد سنۆدن که له شوێنێـکی ئاشکرا نه‌کراودایه له هۆنگ کۆنگ، به ڕۆژنامه‌ی South China Morning Post ی گوتووه ئه‌و له‌سه‌ر خاکی چین ده‌مێنێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات ڕاده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا نه‌کرێته‌وه.