به‌گوێره‌ی دواترین ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان هه‌تا ئێستا له شه‌ڕی سوریادا پتر له 93 هه‌زار که‌س کوژراون له ناویاندا به‌لای که‌م 6500 منداڵ، و هۆشداریش ده‌دات که ڕه‌نگه ژماره‌ی کوژراوان له‌وه زۆرتربێت.
ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ده‌ڵێت له‌وه‌تای مانگی حه‌وتی ڕابردووه هه‌موو مانگێك زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س ده‌کوژرێن. کاربه‌ده‌ستی باڵای UN بۆ کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ خانم ناڤی پیڵای ده‌ڵێت ئه‌مه نیشانه‌ی مه‌ترسیداری خراپ بوونی ڕه‌وشه‌که ده‌دات به‌درێژای ساڵی ڕابردوو.
ئه‌م ڕاپۆرته له ده‌مێکدایه که جمجۆڵی دیپلۆمات کارانی ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه و دواترینیشیان بریتی بوو له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا به‌ڕێزان جۆن کێری و ولیام هێگ بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا.
نووسه‌ری کاروباری سیاسی به‌ڕێز جان کورد دانیشتوی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ سوریا باشه به‌ڵام زۆر دوره چونکه لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان ئاماده‌نین له‌به‌ر دانه‌واندن له‌گه‌ڵ یه‌ك بکه‌ن، ناوبراو ده‌شڵێت پـێویسته ڕۆژئاوا به زووترین کات ده‌ستوه‌ردانی له‌شکری بکه‌ن وه‌ك سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین به‌سه‌ر سوریادا.