ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی به یاوه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی فیدراڵی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی کۆبۆوه. هه‌روه‌هاش کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراقی له هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
که‌ریم ساڵح شاره‌زای قانونی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بنکه له ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی له گرنگی و سوود و ده‌سکه‌وته‌کان و کهموکوڕیـیهکانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی مالیکی بۆ هه‌ولێر کرد.