کۆمپانیای گوگڵ ده‌ڵێت ژماره‌ی هه‌وڵه‌کانی هاکـکردنی ئیمه‌یڵ که له ئێرانه‌وه ده‌کرێن زیایانکردووه، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌رده‌می هه‌ڵبژاردندایه.
گوگڵ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی له ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندین ماڵپه‌ڕی ساخته‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌دیکردووه و ڕێگه‌ی لێـگرتوون پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یانه‌وه هه‌وڵدرابوو ناو و پاسۆردی ده‌یان هه‌زار به‌شـداربووی ئێرانی له گوگڵدا بزانن.
ئێرێـگ گرۆز جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تۆڕه‌کانی گوگڵ گوتی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی هاککردنه له کاتێـکدایه که هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه پـێده‌چێت مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه بێت.
به‌یانـنامه‌که ئاگاهی داوه که ئیمه‌یڵ بۆ به‌شـداربووان ڕه‌وانه‌کراوه و تیایدا لینک هه‌یه که به‌ره‌و ماڵپه‌ڕێـکی ساخته‌یان ده‌بات به هاوشێوه‌ی ماڵپه‌ڕی گۆگڵ دروسـتکراوه، تاوه‌کو به‌شـداربووان ناو و پاسۆردی گوگڵی خۆیانی تیادا بنووسن. بۆیه گوگڵ داوا له خه‌ڵـکی ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی ناو و پاسـۆردی گوگڵی خۆیان بنووسن سه‌رنج بده‌نه لینکی ماڵپه‌ڕه‌که تاوه‌کو بزانن ناونیشـانی گوگڵه یان نا.