کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بڕیای داوه ڕاسته‌وخۆ پـشـتیوانی له‌شـکری له سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بکرێت، پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه ئاشکرابوو هێزه‌کانی ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاویـیان له دژی سه‌رهه‌ڵداوان به‌کارهێناوه.
بێن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت زانیاری هه‌واڵگری ته‌واویان پـێـگه‌یشتووه که له نێوان 100 بۆ 150 که‌س له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا به چه‌کی کیمیاوی ڕژێمی سوریا کوژراون. گوتیشی گازی سارین یه‌کێـکه له‌و کیمیاویـیانهی به‌کارهاتوون.
پاشان بێن ڕۆدس گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌م هێرشه‌ی ڕژێمی سوریا به ڕێژه‌یه‌کی که‌م بووه، به‌ڵام بۆخۆی مانای به‌زاندنی هێڵی سووره، بۆیه سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری داوه ڕاسته‌وخۆ پـشـتیوانی له‌شـکری له سه‌رهه‌ڵداوان بکرێت. به‌ڵام نه‌یگوت پـشتیوانیـیهکه چی و که‌ی ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ندین مانگ بوو دڵنیابوون له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌ده‌وه، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما پـێویستی به به‌ڵگه‌ی ته‌واوبوو تاوه‌کو بڕیار بدات هه‌نگاوی داهاتووی چی بـبێت.