زیاتر له 50 ملیۆن ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که‌یان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری خۆیان له ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کاندا.
بڕیاربوو بنکه‌کانی ده‌نگدان له کاژمێر 8 ی به‌یانیـیه‌وه هه‌تا 6 ی پاش نێوه‌ڕۆ بکرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی زۆری ده‌نگده‌ردان ماوه‌ی ده‌نگدانه‌که درێژ کراوه‌ته‌وه.
ڕابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌نگی خۆی له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی تاران‌دا دا و له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یانده‌وه داوای له ئێرانیـیه‌کان کرد به‌شـداری له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌دا بکه‌ن. پاشان ڕه‌خنه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکای له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ڕه‌تکرده‌وه و گوتی چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان نین.
عه‌لی خامه‌نه‌یی نه‌یگوت ده‌نگی به کام له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داوه و گوتی ته‌نها خێزانه‌که‌شی نازانێت.
به‌ڵام چاودێران پـێـیان وایه ده‌نگی بۆ سه‌عید جه‌لیلی دابێت که به که‌سێـکی نزیکی داده‌نرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـک به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌که‌ی بووه.
ئێران زۆربه‌ی ده‌روازه سـنووریـیه‌کانی خۆی داخسـتووه. هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی به ژماره‌یه‌کی زۆری ئاژاسهکانی دهنگوباسی بیانی نه‌داوه ڕووماڵی هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.