ئه‌مڕۆ هه‌ینی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و شـاره‌وانیـیه‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، له کاتێـکدا هه‌ردوو باڵی کۆنه‌پارێز و ڕیفۆرمخواز هه‌وڵێـکی زۆریان داوه بۆ هاندانی لایه‌نگرانیان تاوه‌کو به‌شـداری له ده‌نگدانه‌که‌دا بکه‌ن.
له ئێسـتادا ته‌نها 6 کاندید بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش حه‌سه‌ن ڕوحانی که به ڕیفۆرمخواز ده‌ناسرێت، محه‌مه‌د غه‌ره‌زی و موحسن ڕه‌زایی خۆیان به کاندیدی سه‌ربه‌خۆی ناودێرده‌که‌ن، سه‌عیدی جه‌لیلی و محه‌مه‌د باقر قالیباف و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی به کۆنه‌پارێز ناسراون.
هه‌رچه‌نده ڕیفۆرمخوازان خۆیان یه‌کلا کردووه‌ته‌وه و ته‌نها حه‌سه‌ن ڕوحانیان وه‌ک کاندیدی خۆیان هێشـتووه‌ته‌وه، به‌ڵام کۆنه‌پارێزان هیچ کاندیدێـکیان ده‌سـتنیشـان نه‌کردووه بۆ لایه‌نگرانیان تاوه‌کو ده‌نگی پـێ بده‌ن، هه‌روه‌ها هیچ کام له کاندیده‌کانیشیان ئاماده نیـیه خۆی بۆ هاوهڵێـکی بکێشێته‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له 50 ملیۆن ئێرانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانیان له ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کان که بریتیـیه له 416 ئه‌نجومه‌نی گونده‌کان و کۆی کورسیـیه‌کانی نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه 1394 کورسیـیه که 4186 که‌س خۆیان بۆ ناونووسکردبوو و ته‌نها سه‌ڵاحیه‌تی کاندیدی به 3496 که‌سیان دراوه.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بوو به‌م بابه‌ته و موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر خالید خه‌یاتی، مامۆسـتا له زانکۆی لیشۆپـینگی سوید.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای سیاسی ئێران بنکه له نه‌رویژ.