سه‌دان پۆلیسی تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌قسیم له شاری ئه‌ستانبوڵ و مه‌یدانه‌که‌یان پێ چۆڵ ده‌که‌ن.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی یاسایی و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت پێی وه‌هانییه چۆڵکردنی مه‌یدانی ته‌قسیم و بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران له هه‌ندێک شوێنی تری تورکیادا گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت چونکه وه‌ک باسی ده‌کات زۆربه‌ی ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی خۆپیشاندانیان تیادا ده‌کرێن ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په) لاوازه تیایاندا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌ندێک هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌ی ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت وه‌ک سوڵتانێکی مۆدێرنی سه‌روه‌ختی ده‌وڵه‌ت عوسمانلی ده‌ربکه‌وێت؟ دکتۆر یوسف گۆران ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان به هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی ناسراوه له‌وانه به هێند وه‌رنه‌گرتنی ڕای به‌رامبه‌ره‌کانی و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته‌ی هه‌بێت تا وه‌ک سوڵتانێک ده‌ربکه‌وێت ئه‌وا ژینگه‌ی سیاسی تورکیا و ته‌نانه‌ت له‌ناو پارتیه‌که‌ی خۆشی‌دا ڕێگه‌ی نادرێتێ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: