ته‌نها که‌سایه‌تی ئاینی نێو کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌بێته سه‌رۆکی داهاتووی وڵاته‌که.
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران توانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆنه‌پارێزانی ئێرانی‌دا به‌ده‌ست بێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن بکات.
سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ده‌مێکه کۆمه‌ڵگای ئێران به‌شوێن گۆڕانکاریدا ده‌گه‌ڕێت هه‌ربۆیه ده‌نگه‌کانی زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئێرانی دران به حه‌سه‌ن ڕوحانی.
خالید عه‌زیزی ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه سه‌رۆکی نوێی ئێران بتوانێت ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئێران‌دا، به‌ڵام به دووری نازانێت له‌سه‌ر هه‌ندێک دۆسێ له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی بگاته سازانێک، به‌ڵام له سیاسه‌تی ناوخۆیی ئێران‌دا ڕه‌نگه ده‌ستی حه‌سه‌ن ڕوحانی ئاوه‌ڵا تر بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێز عه‌زیزی ده‌ڵێت ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی زۆر خۆی به سیاسه‌ته‌کانی ناوخۆی ئێرانه‌وه ماندوو ناکات.
له‌سه‌ر مافی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا خالید عه‌زیزی ده‌ڵێت به‌شێکی دۆسێی کورد له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندێک خۆی ڕێکده‌خات و به حه‌سه‌ن ڕوحانی بڵێت ئێمه به یه‌کگرتوویی خۆمان ده‌توانین ببینه هاوبه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا.
سه‌باره‌ت به به‌شداری زۆری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه په‌یامێکه بۆ ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ده‌ڵێت "ده‌بێت ئه‌و په‌یامه وه‌ربگرین و زۆر جار له 34 ساڵی ڕابردوودا بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانمان کردووه بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕاشکاوانه پێداچونه‌وه‌یه‌ک به سیاسه‌ته‌کانی خۆماندا بکه‌ین و بکرێته بابه‌تی لێکوڵینه‌وه ئایا بیکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران له‌سه‌ر دۆسێی کور چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت".
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: