وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پیرۆزبایی له گه‌لی ئێران ده‌کات بۆ به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا. جه‌ی کارنی ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ڕێز له‌و ده‌نگدانه‌ی ئێرانیه‌کان ده‌گرێت.
به‌ڵام له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌شڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران له ژینگه‌یه‌کی سنوردار کردن و ته‌گه‌ره‌ی حکومه‌تدا به‌ڕێوه چووه له‌وانه نه‌بوونی ڕوونی و ئاشکرایی و نه‌بوونی چاودێری میدیایی و هه‌روه‌هاش وه‌ک جه‌ی کارنی ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌ش و هه‌وایه‌کی دڵه‌ڕاوکێی ئاسایشیدا به‌ڕێوه چوون.
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هیواداره حکومه‌تی ئێران خواستی گه‌لی ئێران به‌جێبگه‌یه‌نێت و بژاره‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ گه‌لی ئێران هه‌ڵبژێرێت.
جه‌ی کارنی خواستی واشنتۆنی دووباره کردۆته‌وه تا ئێران به‌شداری ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریه‌کی دیپلۆماسیانه سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ن به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.