وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به توندی دژی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌وه‌ستێته‌وه که کرابووه سه‌ر ئۆردوگای لیبرتی له عێراق.
له ڕاگه‌یاندنێکی نوسراودا جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی به ڕۆکێت کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ئۆردوگایه‌ی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق جێی قه‌بوڵکردن نییه.
له هێرشه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی ئۆردوگاکه کوژراون و بریندارن.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له به‌رزترین ئاستدا داوا له حکومه‌تی عێراق کراوه چی له توانادا بێت بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌ندروستیانه‌ی قوربانیه‌کان و و هه‌روه‌هاش گڕتنه به‌ری ڕێوشوێنه‌کانی دڵنیابوون له پارێزراوی دانیشتوانی ئۆردوگاکه که بریتین له جودابیرانی ئێرانی.
به‌ڕێز کێری ده‌شڵێت داوا له حکومه‌تی عێراق کراوه لێکۆڵینه‌وه له‌و هێرشه بکرێت و تێرۆریستانی به‌رپرس بدرێنه دادگا.
هاوکات جان کێری له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقیان کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سوپاسی به‌ڕێز زێباری کردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویه‌تی له ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆتایی مانگی 5 ی نێوان ڕێبه‌رانی سیاسی و ئاینی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی 9 مانگی 6 که له نێوان نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بوو.