ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران هیوا گوڵمحه‌مه‌دی ده‌لێت وادیاره له لایه‌ک سیستم‌و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وله لایه‌کی تره‌وه باڵه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌سه‌ر که‌سایه‌تی رۆحانی ڕیککهوتبن.
ئه‌و ده‌شڵێت ده‌نگده‌ران چاوه‌ڕوانن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان باری ژیانیان باشتر بێت به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا چ ڕاده‌یه‌ک ئاماده‌ن گوێیان لێ بگرن. ئه‌و ده‌ڵێت پاراستنی ئه‌م ڕژێمه گرنگی یه‌که‌می لای ڕۆحانی هه‌یه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانییه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه‌یه که ده‌خوازن ئێران بگوڕێت.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کیمون پیرۆز بایی له رۆحانی کردووه و داوای له کاربه‌ده‌ستانی ئێران و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو کردووه ڕۆڵی به به‌رهه‌م بگێڕن له‌مه‌ر کاروباری ناوچه‌و هی نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
گوڵمحه‌مه‌دی ده‌ڵێت ناکرێت چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر له حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ به‌دی هێنانی گۆڕانکاری بکرێت.