سه‌رۆکی نوێی ئێران په‌یمانی دا ڕێبازێـکی میانڕه‌و بگرێته‌به‌ر،ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌و نیشـانه‌ی سه‌رده‌مێـکی نوێـیه بۆ خه‌ڵـکی ئێران.
ڕوحانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له یه‌که‌م کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌وه‌تای له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه سه‌رکه‌وتنی ڕاگه‌یه‌ندرا لێـدوانی دا و گوتی ڕێبازی میانڕه‌وی و دادپه‌روه‌ری ده‌گرێته‌به‌ر، نه‌ک توندڕه‌وی. هه‌روه‌ها په‌یمانی دا په‌یوه‌ندی وڵاته‌که‌ی به جیهان بـبوژێنێتهوه و یارمه‌تی بدات له باشـکردنی ئابوری وڵاته‌که‌ی.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، گوتی مه‌سه‌له‌که ئاڵۆزه و برینێـکی کۆنه ده‌بێت سـاڕێژبکرێت.
له باره‌ی قه‌یرانی سوریاشه‌وه هوشداری دا له دژی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و گوتی ده‌بێت ئه‌و کێشه‌یه خه‌ڵـکی سوریا چاره‌سه‌ری بکات.