یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان به بێ ئه‌نجام کۆتایی هات و بڕیار درا ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه به‌و کۆبوونه‌وه‌یه بدرێت.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ تاووتوێکردنی نامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بوو بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هێنانه ئارای کۆده‌نگیه‌ک بووه له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت هۆکاری نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه به ڕوانینی جودا له‌سه‌ر میکانیزمی کارکردن، له‌لایه‌ک وه‌ها به باشتر ده‌زانرا لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی پێکبهێنرێت تا تایبه‌تمه‌ندی یاسایی خۆی هه‌بێت و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش ڕای وه‌هابووه که نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه بکرێت که سه‌رنج و تێبینیان هه‌یه و نوێنه‌رانی خۆیان دیار بکه‌ن دواتریش کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌رانه‌دا بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێ کۆببینه‌وه به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆکارێک که پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابێت ئه‌مڕۆش کۆبونه‌وه‌که نه‌کرا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: