هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران کۆتای‌یان پێهات و ده‌نگده‌ران سه‌رۆکێکی وه‌ک ده‌گوترێت نزیک له ڕیفۆرمخوازانیان هه‌ڵبژاردووه.
تا ئێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نێگه‌تیڤانه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌بووه و هیچ تانه‌یه‌کیش له ئه‌نجامه‌کان نه‌دراوه هاوشێوه‌ی ساڵی 2009 که ئه‌نجامه‌کان شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
ده‌بیری ده‌سته‌ی کارگێڕیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئهوهشداکه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران فێڵ و ته‌ڵه‌که و چه‌واشه‌کاریی که‌متر تیادا بوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، به‌ڵام به‌و مانایه نییه هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هێشتاش هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێران‌دا پێچه‌وانه‌ی دیموکراسیه‌ته و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوێکی ده‌وڵه‌تی بڕیار له ناوی کاندیده‌کان ده‌دات.
ڕه‌زا که‌عبی ده‌ڵێت حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران نه ڕیفۆرمخواز بووه و نه نزیکیش بووه له ڕیفۆرمخوازان هه‌ربۆیه ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییه‌ک بکات له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی ئێرانیش له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی ناتوانێت هیچ نه‌خشه و پلانێکی ببێت تا به‌دبه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران چاره‌سه‌ر بکات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌زا که‌عبی ده‌بیری ده‌سته‌ی کارگێڕیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: