ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵاتی به‌هێزی ئابوری جیهان پـلانێـکی هاوبه‌شی خۆیان ڕاگه‌یاند که تیایدا داوا ده‌که‌ن هه‌رچی زووه ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی ناو سوریا کۆتایی پـێبێت و ده‌ستبکرێت به وتووێژ ئاشـتی.
گوتیشیان ده‌بێت به‌شـداربووانی هه‌ر وتووێژێـکی ئاشتی قایل بن له‌سه‌ر ده‌رکردنی ئه‌لقاعیده له سوریا. هه‌روه‌ها وابه‌سته‌ش بن به دابینکردنی 1.5 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کان.
به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌که که ڕووسیا یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانیه‌تی، نه‌یتوانی له‌سه‌ر ده‌سـتبه‌رداربوونی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ڕێبکه‌وێت.
هاوکات سه‌رزه‌نشتی ئه‌و پـێشێلکاریـیانهیان کرد که له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن له سوریا چ له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه یان سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن گوتی پـلانه‌که له حه‌وت خاڵ پـێـکهاتووه و باس له دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له وڵاته‌که‌دا هه‌بێت.