سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی واشنتن و به‌رلین کۆکن له‌سه‌ر گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا له به‌رلین ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌مانه‌وێت سوریایه‌کی یه‌کگرتوو و دیموکرات بـبینین که تیایدا خه‌ڵکه‌که‌ی به ئاشتی بژین.
گوتیشی ئێسـتا ده‌مانه‌وێت کۆتایی به‌و خوێن ڕشتنه بێت و دڵنیا بـبین له‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی به‌کارنه‌هێنرێت.
پاشـان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی وتووێژه‌کانی له باره‌ی سوریاوه له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵاتی مه‌زنی ئابوری جیهان له ئیرله‌ندای باکور ، سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌ندێـک به‌ره‌و پـێشچوون بهدهسـتهاتوون، له‌وانه جه‌ختکردن له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌و وڵاته و سـازدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا.
هه‌رچه‌نده ڕابه‌رانی وڵاتانی هه‌شت کۆک نه‌بوون له‌سه‌ر لاچوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌و بڕیاری داوه چیتر ناکرێت ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ پشـتگیرکردنی له‌شـکری له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، سه‌رۆک ئۆباما هیچی ڕانه‌گه‌یاند.