ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت شوێنێک له باشوری ئێران ده‌ستنیشان کراوه بۆ دانانی ڕیاکته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ناو‌کی .
له‌و ڕاپۆرته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا باس له واده‌یه‌کی دیاریکراو نه‌کراوه بۆ ئه‌و کارگه نوێ ناوکیه که هاوشێوه‌ی هه‌مان ڕیاکته‌ری لێکۆڵینه‌وه ده‌بێت له تاران و وه‌ک ئێرانیه‌کان ده‌ڵێن بۆ دروستکردنی که‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی تایبه‌ته به بواری پزیشکی.
هاوکات ئێران کار له‌سه‌ر ڕیاکته‌ری ئاوی قورسیش ده‌کات که ئه‌میان پێویستی به سوته‌مه‌نی یۆرانیۆمی پیتێندراو نییه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تریش وه‌ک پره‌نسیپێک دژی کارگه ناوکیه‌کانی ئێران نین به‌ڵام ترس و نیگه‌رانییان له تواناییه‌کانی ئێرانه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و جۆره سوته‌مه‌نیه ناوکییه‌ی که ده‌شێت هه‌نگاو بێت بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی.
ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی له‌شکری بێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا هاتووه کارگه ناوکیه نوێیه‌که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی زارغان له باشوری تاران و تیایدا هه‌ردوو جۆری که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی ته‌ندروستی و کشت و کاڵیشی تیادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.