چین و ڕوسیا ڕه‌خنه له ڕاپۆرتێکی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرن که نێوی هه‌ردوو وڵاتی وه‌کو خراپترین ولاتاتی جیهان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به قاچاخچێتی به مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستی سێکسی و کارکردنی زۆره‌مڵێ تێدا هاتووه.
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ له جیهاندا له ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاو کرایه‌وه، تیایدا نێوی بێژینگ و مۆسکۆ گه‌یشتۆته ئاستی کۆریای باکور و ئێران.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌و ڕاپرۆتهی به ڕاپۆرتێکی نابه‌جێ وه‌سف کرد‌و و گوتی پێویسته واشنتۆن چاوێکی بێلایه‌نه به هه‌وڵه‌کانی خۆیشیدا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ بخشێنێته‌وه. وه هه‌ڕه‌شه‌ی دژ به هه‌ر سزایه‌ک دا له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستنیشان کردنه‌دا بێت.
له مۆسکۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وڵاته‌کانی به‌و شێوه‌یه ڕیزبه‌ند کردووه که تا چه‌ندێک نزیکن له ئه‌مه‌ریکاوه و هه‌ڕه‌شه‌ش دژ به هه‌ر سزایه‌کی ده‌رنجامی ئه‌و ڕاپۆرته کراوه.