جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت هه‌موو متمانه‌یه‌کی هه‌یه که له‌شکری سوریا ده‌توانێت کۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان بکات و ده‌شڵێت سه‌رکه‌وتنی له‌شکری سوریا نزیکه وێڕای ئه‌و ژماره زۆره‌ی چه‌ک ده‌گاته ده‌ست سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که.
فه‌یسه‌ڵ میقداد له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش کردووه تا یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵداوان ڕابگرێت و به سوربوونیشهوه باس له‌وه ده‌کات سوریا ده‌توانێت به‌رده‌وام داکۆکی و به‌رگری له خۆی بکات و وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شیکات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌مریکا به‌رپرسانه وه‌ک زلهێزێک ڕه‌فتار بکات و پێویستیشه وابه‌سته‌ی ڕێگه‌گرتن بێت له دابینکردنی پشتیوانی دارایی و چه‌ک بۆ تێرۆریستان.
ڕژێمی سوریا سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که که شه‌ڕ بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن به تێرۆریست ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت وڵاتانی بیانی پاره‌یان ده‌ده‌نێ تا سوریا ناجێگیر و لاوازیش بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیاری کۆمه‌کی له‌شکریی دا بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی خسته به‌رده‌ست که ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د چه‌کی کیمیایی به‌کارهێناوه دژی گه‌لی سوریا.