خۆکوژێـک هێرشیی کردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـکی شیعه و خوێندنگه‌یه‌کی ئاینی له شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن سه‌ره‌تا هێرشبه‌ره‌که ته‌قه‌ی له پاسه‌وانه‌کانی شوێنه‌که کردووه و پاشـان چووه‌ته نێو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بۆ نوێژی هه‌ینی له‌وێدا گردبووبوونه‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام توندڕه‌وه سووننه‌کانی که شیعه ئاینزاکان به لاده‌ر له ئاینی ئیسلام داده‌نێن، له‌م سـاڵانه‌ی دوایی په‌ره‌یان به هێرشه‌کانیان له دژی که‌مینه‌ی شیعه داوه.